Duration 5300

لادە شاعیر | ئەحمەد موختار جاف الولايات المتحدة الأمريكية

473 watched
0
31
Published 2020/08/22

لادە شاعیر تۆ لە باسی عیشقبازی و سەیری کە چۆن خەریکن چەن کەسێ ئێستا وەتەن وێران ئەکەن جاهیلان بۆ ئیستیفادەی زاتی خۆیان ڕۆژ و شەو لەم موحیتە مەنعی عیلم و سەنعەت و عیرفان ئەکەن ڕووڕەشی دنیا و قیامەت ئەو نەفامانەن کە وا هەجوی قەوم و میللەتی خۆیان بە پارە و نان ئەکەن ئاسمان ئێستا وەها چەرخاوە جاهیل غاڵبە گوربە و ڕێوی خەیاڵی مەرتەبەی شێران ئەکەن چەن کەسێکی تازە پیاکەوتوو لە کوورە دەرچوون پیاو کە چوو بۆ ئیش لە پێشا یۆقڵەمەی گیرفان ئەکەن خەڵقە بەعزێ کەس لە ئینسانی چییان دیوە زەرەر وا هەمیشە مەشقی وەحشی و پەیڕەوی حەیوان ئەکەن

Category

Show more

Comments - 5